ڕۆژی پێنجشەمە (١٥ـی ئایاری٢٠٢٥)، لەڕێوڕەسمێکدا بڕوانامە بە بەشداربووانی هەردوو پرۆگرامی نێودەوڵەتی (Golab Solutions Conversations)و (Global Solutions Sustainability Challenge) بەخشرا.
ڕێوڕەسمەکە، لە هۆڵی (شێرکۆ بێکەس) لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسرۆ د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و (پرۆفیسۆر د. حسێن ئیسماعیل عەلی) ڕاگری کۆلێجی پەروەردە و (پرۆفیسۆر د.کۆمار نیعمەت شەوکەت) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
لەسەرەتادا، باسی گرنگی و سودی پرۆگرامەکە و ناوەڕۆکی پرۆگرامەکان کرا، دواتریش بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە (٣٥) بەشداربوو کەپێکهاتبوون لە خوێندکارانی کۆلێج و بەشەکانی زانکۆی گەرمیان.
پرۆگرامەکان لە لایەن سێ مامۆستای زانکۆی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکران کە ئەوانیش (م.ئاڵا عمر باباڕەسول)، (م.هۆزان حسێن علی) و (م.ساکار حسین علی)بوون.