زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

یەکەمین دیداری زانستیی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدرا

2025-05-14

‎ڕۆژی چوارشەممە (١٤ى ئایاری ٢٠٢٥) لە هۆڵى شێروانە، یەکەمین دیداری زانستیی مادەە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بە ئامادەبوونى (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکى زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

‎لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ئامادەیبوون، لەچوار ڕەهەندی (یاسایی، میدیایی، دەرمانسازی و دروستی دەروونی) باس لە کاریگەری و لێکەوتەکانی بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کرا.

‎ دیدارەکە لەلایەن (د.پشتیوان حەمید) مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی گەرمیان بەڕێوەبرا و هەریەکە لە (موحەرەم رەسول) دادوەر لە دادگای کەلار، (پرۆفیسۆر د. هێرش رەسول موراد) نوسەر و ئەکادیمی و پسپۆڕی ڕاگەیاندن و ( د. نازدار قودرەت) پسپۆڕی تەندروستی دەروونی و مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، (د. چیا براحەمە) پسپۆڕی دەرمانسازى کلینیکی/ تەندروستى گەرمیان) هەریەکە و لە ڕوانگەى پسپۆڕى خۆیانەوە پانێڵیان پێشکەشکرد.

‎دیدارەکە، لەلایەن تیمی سەرۆکایەتی زانکۆى گەرمیانەوە ئامادەکارى بۆ کرا و بەڕێوەبرا، تیمەکە لەژێر چاودێری وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییدا دامەزراوە، پ.ی.د. محەمەد ئیبراهیم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى و خوێندنى باڵا سەرپەرشتی دەکات. لە ڕابردوودا تیمەکە چالاکی ترى وەکو سیمینار و وۆرکشۆپ و بڵاوکردنەوەى هۆشیاری لە ڕێگەى نامیلکە و بروشەرەوە ئەنجامداوە و بڕیاریشە چالاکییەکانیان بەردەوامیی هەبێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025