زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بەبۆنەی تۆمارکردنی زانکۆی گەرمیان لە داتابەیسی Web of Science ئیڤێنتێک ڕێکخرا

2025-05-12

ڕۆژی دووشەممە (١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥)، مەراسیمێک بەبۆنەی تۆمارکردنی زانکۆی گەرمیان لە داتابەیسی (Web of Science) ڕێکخرا و داتاکانی زانکۆ لەو داتابەیسە خرایەڕوو.

مەراسیمەکە لە هۆڵی شێروانەی کۆلێجی زانست، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و توێژەران بەڕێوەچوو.

لە سەرەتادا، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریددەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند:

تۆمارکردنی زانکۆمان لە داتابەیسی نێودەوڵەتی Web of Science، کە یەکێکە لە گرنگترین و باوەڕپێکراوترین پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئاستی توێژینەوەی زانستی لە جیهاندا، دەستکەوت و بەرهەمی ماندووبوون و کاری بێوچانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆمانە.

وتیشی: ئێمە دەزانین توێژەرانمان لە بارودۆخێکی سەختی داراییدا توانیویانە ئەم دەستکەوتە مەزنە بەدەستبهێنن، بۆیە لێرەدا بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە ڕۆڵیان لەم دەستکەوتەدا هەبووە.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، (م.محەمەد یوسف شکور) بەڕێوەبەری سەنتەری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاریی زانکۆ، باسی لە داتاکانی زانکۆی گەرمیان کرد لەو داتابەیسە، لەوانە ( ژمارەی تویژینەوە زانستییەکانی توێژەرانمان و کاریگەرییان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، گەشەی زانکۆی گەرمیان لەڕووی توێژینەوەی زانستی بەپێی پێوەرەکانی کلاریفەیت، کوالێتی توێژینەوەکانی توێژەرانی زانکۆ بەپێی سکۆپەس).

‏Web of Science پێوەرێکی جیهانییە بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتی توێژینەوە زانستییەکان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025