زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لە زانکۆی گەرمیان دیداری سەلاحەدینی ئەیوبی بەڕێوەچوو

2025-05-08

ڕۆژی پێنجشەممە (٨ـی ئایاری ٢٠٢٥)، بە بەشداری چەند پسپۆڕێکی مێژوویی لە هۆڵی (شێروانە)ی کۆلێجی زانست دیداری سەلاحەدینی ئەیوبی لە زانکۆی گەرمیان لە چوارچێوەی دوو پانێڵدا سازکرا.

پانێڵی یەکەم پێکهاتبوو لە:

١- پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ - سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، ناونیشانی بابەت: سەلاحەدینی ئەیوبی شکۆیەکی نەتەوەیی دور لە تەقدیس.

٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئیسماعیل شەمس- مامۆستا لە زانکۆی علامە طباطبائی/ تاران، ناونیشانی بابەت: سەلاحەدینی ئەیوبی لە نێوان ململانێی سێ ڕەوتی ئەکادیمی، ئایدیۆلۆژی و نیشتمانی.

٣- د.یاسین تەها - مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، ناونیشانی بابەت: سەلاحەدینی ئەیوبی لە نێوان نووسینەوەی مێژوویی و وەبەرهێنانی مێژوویی.

پانێڵەکە لەلایەن (مامۆستای یاریدەدەر عەلی تاهیر لەتیف) بەڕێوەبرا.

لە پانێڵی دووەمدا، کە لەلایەن (د.سەرحەد محەمەد سەمین) بەڕێوەبرا و دوو توێژەر بەشدارییانکرد:

١- د.مەجید ساڵح - ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان، ناونیشانی بابەت: ڕه‌نگدانه‌وه‌ى مێژووى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى له‌ناو ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی له‌ نيوسه‌ده‌دا (1898-1948).

٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.زریان حاجی - مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، ناونیشانی بابەت: سەلاحەدینی ئەیوبی جوامێرێکی بێ وێنەی کورد، شرۆڤەیەکی زانستی لەبەر ڕۆشنایی بەڵگە و تۆمارە مێژوویی و شوێنەوارییەکان.

لە دیدارەکەدا، کە ژمارەیەک بەرچاو لە میوانان و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ ئامادەیبوون، پاش پرسیار و گفتوگۆ و ڕاگۆینەوەی ئامادەبووان لەگەڵ پانێڵستەکاندا، لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆی گەرمیان لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشکەش بە پانێڵستەکان کرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025