ڕۆژی دووشەممە (٥ی ئایاری ٢٠٢٥) تیمی زانکۆى گەرمیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى دوائامادەکارییەکان بۆ دیداری "ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، ڕەهەندى جیاواز و لێکەوتەکانى" کرا، کە بڕیارە ڕۆژى چوارشەممە (١٤ى ئایاری٢٠٢٥) لە هۆڵی شێروانە/ کۆلێجى زانست بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەى کۆبوونەوەکەدا، بەرنامە و کار و پلانی داهاتووی تیمەکە تاوتوێکرا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەى هۆشیاری لەنێو خوێندکاران و دواجار کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.