بۆ ئاگاداربوون لەڕێکار و بەرەوپێشچوونەکانی ئامادەکاری کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی (بوژاندنەوەی گەوهەرە مێژوویی و کولتورییەکان لەپێناو پەرەپێدانی داینەمیکی و بەردەوامی گەشتوگوزاریدا)، کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە (٥ی ئایاری ٢٠٢٥)، لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ و (م.هێرش فەیزوڵا غەریب) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و (ساڵح محەمەد سەمین) بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان، کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا و تێیدا تاوتوێی دوایین ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە زانستییەکە کرا، کە بڕیارە ڕێکەوتی (٢٧ و ٢٨ى ئایاری ٢٠٢٥) لە کەلار بەڕێوەبچێت، کە زانکۆی گەرمیان بە هاوبەشی بەشی میراتی کەلەپوری- ئەلما ماتەر ستۆدیۆروم- زانکۆی بۆڵۆنیا/ئیتاڵیا، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان ئەنجامدەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە سەرۆکی لیژنەکانی ئامادەکار و ڕاگەیاندنی کۆنفرانس و نوێنەری لیژنەى زانستی ئامادەیبوون، هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان و باشتر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان کرا.