زانکۆی گەرمیان ڕەزامەندی بریتش کاونسڵى بۆ کردنەوەى سەنتەری خۆتۆمارکردن بەمەبەستی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەى نێودەوڵەتی ئایڵتس وەرگرت.
پاش هەوڵێکی چەند مانگەى نوسینگەى یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی گەرمیان، بریتش کاونسڵ وەک هەنگاوی یەکەم ڕەزامەندی نیشاندا لە سەرەتادا سەنتەرەکە تایبەت دەبێت بە تۆمارکردنی ئارەزوومەندان بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەى نێودەوڵەتی ئایڵتس.
لە پاش سەرکەوتنی سەنتەرەکە، لە قۆناغی داهاتوودا ڕەزامەندی کۆتایی دەدرێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئایڵتس لە سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان.