زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لە وۆرکشۆپێکدا فریاگوزاری سەرەتایی پێکانە وەرزشییەکان و ڕۆڵی چارەسەری سروشتی ڕوونکرایەوە

2025-05-04

ڕۆژی یەکشەممە (٤ى ئایاری ٢٠٢٥)، بەشى چالاکی وەرزشی و هونەریی زانکۆی گەرمیان، بە هاوبەشى لەگەڵ نەخۆشخانەى لایفی تایبەت، وۆرکشۆپێکی زانستییان بەناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی پێکانە وەرزشییەکان و ڕۆڵی چارەسەری سروشتی) ڕێکخست.

وۆرکشۆپەکە کە لە هۆڵی (شێرکۆ بێکەس) لە کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو، هەریەکە لە (مامۆستای یاریدەدەرکاروان ئەحمەد کەریم، مامۆستای یاریدەدەر سیڤان سەروەت فەقێ و کۆمار مەحمود محەمەد) بەشێوەى تیۆری و پراکتیکی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025