زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

گروپێک لە خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بەشدارییان لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی کرد

2025-04-19

تیمێک لە خوێندکارانی کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆی گەرمیان، کە پێکهاتبوون لە (١٥) خوێندکار پرۆگرامی Global Solutions Sustainability Challenge بەسەرکەوتوویی تەواوکرد.

تیمەکە کە لەلایەن (مامۆستای یاریدەدەر ساکار حسین علی)ەوە سەرپەرشتی دەکران، پرۆگرامەکەش ماوەی (٩) هەفتە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی زانکۆی SUNY Rockland Community College لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام بوو، کە پێکهاتبوون لە (١٠) خوێندکار و لەلایەن پرۆفیسۆر (Patricia Szobonya)ەوە سەرپەرشتی دەکران.

‏Global Solutions Sustainability Challenge لەلایەن ڕێکخراوی ( IREX )ەوە جێبەجێ دەکرێت و پاڵپشتیکراوە لە لایەنJ. Christopher Stevens Virtual Exchange Initiative (JCSVEI)، کە پرۆگرامێکی نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە و لەلایەن پەیمانگای ئاسپێنەوە بەڕێوەدەبرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025