سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات؛ بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەک ١٩هەمین پارێزگای عێراق.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتی زانکۆ:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
پەیامی پیرۆزبایی زانکۆی گەرمیان
به بۆنهى دهنگدان و پهسندكردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهسهر بهپارێزگابوونى ههڵهبجەی خۆڕاگر وەک ١٩هەمین پارێزگای عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجە و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.
ئەم هەنگاوە گرنگە، ئاواتێکی دێرین بوو کە ئەمڕۆ هاتە دی و پێگەی تایبەتی هەڵەبجەی خۆشەویستی لە نەخشەی ئیداری عێراقدا چەسپاند، ئەو شارەی کە لە مێژوودا بە خۆڕاگری و قوربانیدان ناسراوە، ئەمڕۆ بە ناسنامەی پارێزگا، هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندن.
زانکۆی گەرمیان، لەم بۆنە مێژووییەدا هیوای گەشەسەندنی زیاتر و خزمەتکردنی باشتر بە هاوڵاتیان و دانیشتوانی ئازیزی هەڵەبجە دەخوازێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان
١٤-٤-٢٠٢٥