زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرێت

2025-03-13

ڕۆژی دووشەممە (١٧ـی ئازاری ٢٠٢٥)، زانکۆی گەرمیان بە چەند چالاکییەک یادی (٣٧)هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەناونیشانی ( دیداری هەڵەبجە ) دەکاتەوە.

چالاکییەکان کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی شێروانەی کۆلێجی زانست، لەلایەن سەنتەری جینۆسایدی زانکۆوە بەڕێوەدەبرێت و تێیدا چەند پارچە شیعرێک دەخوێندرێتەوە و و فیلمێکی دۆکیومێنتاری نمایش دەکرێت، دواتریش پانێڵێکی زانستی ئەنجامدەدرێت، کە لە سێ ڕەهەندی جیاوازەوە باس لە پرۆسەی کیمیاباران و لێکەوتەکانی لە ڕووی سیاسی و میدیایی و ژینگەییەوە دەکرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025