زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خوێندکارانی ئامادەیی لە مەترسی مادە هۆشبەرەکان هۆشیار دەکرێنەوە

2025-02-25

لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی زانکۆی گەرمیان، چالاکییەکی زانستییان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ئەنجامدا.

ڕۆژی سێشەممە (٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٥)، لەلایەن (عەبدولڕەحمان ئازاد) خوێندکاری بەشی یاسا و (محەمەد ئازاد) خوێندکاری بەشی دەروونناسی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، سیمینارێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی ئامادەیی (بەمۆ) لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، لەسەر کاریگەریی مادە هۆشبەرەکان وکارتێکارە عەقڵییەکان لە ڕوانگەی یاسایی ودەروونییەوە پێشکەشکرد.

ئەو چالاکییە زانستییە، بە سەرپەرشتی (د.پشتیوان حەمید فەرەج) مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان و ئەندامی تیمی زانکۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوەچوو.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025