ڕۆژی سێشەممە (٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٥)، وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی (جگەرەی ئەلیکترۆنی/ڤەیپ و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستیی گەنجان)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆی گەرمیانەوە ڕێکخرا.
وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی (شێرکۆ بێکەس)ی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو، لە دوو ڕەهەندی جیاوازەوە باس لە بەکارهێنانی ڤەیپ و مەترسییەکانی کرا.
هەریەکە لە (د.هێمن سادق محەمەد) پزیشک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان و (د.مەسعود مەحمود حاجی ئەحمەد) مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، بەشێوەیەکی زانستی؛ زیانە تەندروستییەکانی بەکارهێنانی ڤەیپ لەسەر جەستەی مرۆڤ و لێکەوتەکانیان بۆ ئامادەبووان خستەبەرباس.
دواتریش (د.سەرحەد محەمەد سەمین) مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان و ئەندامی تیمی زانکۆی گەرمیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان، باسی لە هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.