زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لە زانکۆی گەرمیان یادی ڕۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کرایەوە

2025-02-20

ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٥)، بەبۆنەی (ڕۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی)یەوە، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیی بەناونیشانی ( کەلتور و ڕەهەندەکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ئەنجامدرا.

لە وۆرکشۆپەکەدا، کە لەهۆڵی (شێرکۆ بێکەس)ی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون.

هەریەکە لە (پرۆفیسۆر د.کەمال خالق پەنا، پرۆفیسۆر د سەعید خانی، مامۆستای یاریدەدەر هاوار کەریم) لە سێ لایەنی جیاوازە باسیان لە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کرد، دواتریش بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکە کرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025