بەشی چالاکیی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان، خولێکی تۆپی پێی (تارتان)ی بۆ خوێندکارانی سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆ کردەوە.
ڕژۆی دووشەممە (١٧ـی شوباتی ٢٠٢٥) یارییەکانی خولەکە لە یاریگای بەشی وەرزش لەنێو کەمپی سەرەکی زانکۆ دەستیپێکرد و لەلایەن ستافی بەشی چالاکیی وەرزش و هونەرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
هەفتەی ڕابردووش، کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێ هات، کە لەلایەن بەشی چالاکیی وەرزشی و هونەرەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان کرابووەوە.