سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق- باڵیۆزانی گەنجانی سلێمانی وۆرکشۆپێکی پەرەپێدانی کاری بۆ ژمارەیەک لە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدا.
وۆرکشۆپە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، لە ڕۆژی یەکەمدا تایبەت بوو بە چۆنیەتی نووسینی سیڤییەکی کاریگەر، ڕۆژی دووەمیش تیشکخرایەسەر تەکنیک و ستراتیجیەکانی چاوپێکەوتنی کار.
وۆرکشۆپەکە لە ڕۆژانی (١٠-١١ی شوباتی ٢٠٢٥) لەلایەن (مامۆستای یاریدەدەر (چنور مەحمود فەتاح) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار بەڕێوەچوو، تێیدا بەشداربووان توانیان بەشێوەی پراکتیکی چالاکی لەسەر نووسینی سیڤییەکی کاریگەر ئەنجامبدەن، هەروەها شارەزایی بەدەستبێنن لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی چاوپێکەوتنی کار، لە کۆتاییشدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.