زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دیداری زانستیی پرۆگرامی خوێندنی ئاراستەکراو بە بازاڕ ئەنجامدرا

2025-04-22

بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پێداگۆجی و ڕاهێنانی ئەکادیمی زانکۆی گەرمیان، دیدارێکی زانستیی بەناونیشانی (پرۆگرامی خوێندنی ئاراستەکراو بە بازاڕ) بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ ڕێکخست.

لەو دیدارە زانستییەدا کە لە هۆڵی شێروانەی کۆلێجی زانست، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران بەڕێوەچوو، تیشک درایەسەر ئاراستەکردن و گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێی پێویستی هەنووکەیی سەردەم و بازاڕ، هاوکات باس ڕۆڵی زانکۆی گەرمیان لە داڕشتنی پلانێکی تۆکمە و گونجاو کرا بۆ ساڵانی داهاتوو، بەمەبەستی نوێکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن و دانانی ستراتیجی و میکانیزمی نوێ بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی و کارامەیی خوێندکاران.

دیدارەکە بە بەشداری ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەسعەد محەمەد مەحمود) مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان و (م.سامان عەزیز) ڕاهێنەری HR و (م.کاروان محەمەد حەسەن) بەڕێوەبەری قوتابخانەی وانۆی تایبەت) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن (م.محەمەد حەسەن)ەوە بەڕێوەدەبرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025