بەمەبەستی دروستکردنی پرۆفایلی ئاماریی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەستی تازە دامەزراو لە زانکۆی گەرمیان، بەشی ئامار و پلاندانانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە پێویستە لەماوەی (٣) رۆژدا فۆڕمی زانیاری تایبەت بەو سیستەمە پڕبکەنەوە.
فەرمانبەرانی سەنتەر و بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، دەتوانن سەردانی بەشی ئامار و پلاندانانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، فەرمانبەرانی کۆلێجەکانیش سەردانی هۆبەی ئامار و ئایتی کۆلێجەکانیان بکەن.
سیستەمی ئاماری زانکۆی گەرمیان، سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی تایبەتە بە ڕاییکردنی کاروباری ئامار لە دامودەزگاکانی زانکۆ و هەموو مامۆستا و فەرمانبەرێکی زانکۆ خاوەنی پەڕەیەکی تایبەتە لەو سیستەمەدا.
- بۆ بینینی پرۆفایلی (مامۆستا/فەرمانبەر) سەردانی ئەم لینکە بکەن: