زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئیڤێنتی “بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم” لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا

2025-01-16

ڕۆژی پێنجشەممە (١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥)، سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای (Wedo)، یەکەمین ئیڤێنتی بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدا.

‎ئیڤێنتەکە بەئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محەمەد خەلیل ئیبراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر سالار مەحمود) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و (مامۆستای یاریدەدەر چنور مەحمود فەتاح) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، لە هۆڵی (سەڵاح کوێخا) لە کۆلێجی پەروەردە بەڕێوەچوو.

‎لە سیمینارەکەدا کە مامۆستایان و خوێندکاران و چەند ناوەندێکی کەرتی تایبەت ئامادەی بوون، تیشکخرایەسەر ناساندنی پرۆگرامی (بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم) و ئامانج و چالاکیەکانی پرۆگرامەکە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییەکانی ناوچەی گەرمیان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا بە هاوکاری کەرتی تایبەت و زانکۆ.

‎پرۆگرامی (بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم) پرۆگرامێکی کارسازی و داهێنانە لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتی بەشداریکردن دەڕەخسێنێت بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی گەرمیان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024