ڕۆژی یەکشەممە (١٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، سەردانی
(کارگەی شیاو)ی کرد و سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی گەیاندە کارگەکە، لەبەرامبەر هاوکارییەکانیان بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان.
لەمیانی سەردانەکەدا، کە (م.ی.سەرکۆ ساڵح) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی گەرمیان یاوەری بوو، لەلایەن (خالید حاجی عەلی) خاوەنی کۆمپانیای دڵی گەرمیان - کارگەی شیاو، پێشوازییان لێکرا.
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، سوپاس و دەستخۆشی سەرۆکایەتی زانکۆی ئاراستەکردن، لەبەرامبەر هاوکارییەکانیان بۆ خوێندکارانی هەردوو بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچان لەکەلار، کە بەرهەمەکانی کارگەی شیاو بوون و لەماوەی ڕابردوودا چەندجارێک بەسەر ئەو خوێندکارانەدا دابەشیان کردووە.