وەشانی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ـی ڕیزبەندی (ترانسپارێنت ڕانکینگ) ڕاگەیەندرا و زانکۆی گەرمیان تیایدا پێشکەوتنێکی نوێی تۆمارکرد.
زانکۆی گەرمیان بە کۆکرنەوەی ( ٣٦٤٩ )سایتەیشن بەبێ تۆمارکردنی (٢٠ ) پرۆفایلی یەکەمی زانکۆکە بەپێی گوگڵ سکولەر (وەک بەشێک لە پێوەرەکانی ڕانکەکە) نزیکەی هەزار سایتەیشن پێشکەوتووە، بەراورد بە ڕیزبەندی مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٤.
لە ڕیزبەندییەکەدا زیاتر لە( ٦٣٠٠) زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمی بەشدارن و تەنها ئەو دامەزراوانە تۆمار دەکرێن کە ژمارەی سایتەیشنیان سەرووی هەزار سایتەیشنە، دوای سڕینەوەی ٢٠ پرۆفایلی یەکەمی دامەزراوەکان.