لەچوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی گەرمیان بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی بواری زانستی لە ناوچەکە، ئینسایکلۆپیدیای گەرمیانی بەچاپ گەیاند.
دوای پێک‌ھێنانی لیژنەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە لەکەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند بەمەبەستی کۆکردنەوە و بەئەرشیف کردنی ته‌واوی بوار و لایه‌نه جیاوازەکانی گەرمیان، توانرا بەشی یەکەمی پرۆژەکە کە پێکدێت لەدوو بەرگ کە تایبه‌تە به جوگرافیای گه‌رمیان چاپبكرێت.
پرۆژەی ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان لەلایەن (پرۆفیسۆر .د.دارا حەمید) مامۆستای زانکۆی گەرمیانەوە سه‌رپه‌رشتی دەکرێت و ماوەی چەند ساڵێکە کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە.
هەردوو به‌رگی ئینسایکلۆپیدیاکه، زیاتر له (600) لاپه‌ڕه‌ن و ده‌یان بابه‌تی ئه‌كادیمی، گشتی، هه‌مه‌ڕه‌نگی تایبه‌ت به جوگرافیای گه‌رمیان له‌خۆده‌گرن، وه‌ك: سنووری گه‌رمیان، سروشتی گه‌رمیان، ئاووهه‌وای گه‌رمیان، دانیشتووانی گه‌رمیان، شاره‌كانی گه‌رمیان، پیشه‌كانی گه‌رمیان، كانزا و سه‌رچاوه ئابووری و ئاوییه‌كانی گه‌رمیان، ده‌شت و به‌رزایی و شاخه‌كانی گه‌رمیان و ده‌یان بابه‌تی تر.
ئینسایکلۆپیدیای گەرمیان، پرۆژه‌یه‌كی گرنگی زانكۆی گه‌رمیانه و ته‌واوی بوار و لایه‌نه‌كانی مێژوو، جوگرافیا و شارستانییه‌ت و شوێنه‌وار، زمان و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوور، هونه‌ر و وه‌رزش له گه‌رمیاندا له خۆده‌گرێت.
