ڕۆژی یەکشەممە (٥ى کانونی دووەمی ٢٠٢٥)، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری سێیەم و پێنجەم و حەوتەمى خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردە و بەشى یاسای زانکۆمان دەستیانپێکرد.
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سەردانی کۆلێجی پەروەردەی کرد و بەیاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجەکە، هۆڵەکانی تاقیکردەوەى بەسەرکردەوە.
دواتریش سەرۆکی زانکۆ، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەشى یاسای کرد و دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد، لەبەرامبەر ڕاپەڕاندنی ئەرکی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردەوەدا.