زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‎وۆركشۆپێکی زانستی لەبارەی كاریگه‌ریی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌ ئەنجامدرا

2024-12-18

‎ڕۆژی چوارشەممە (١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، تیمی زانكۆی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان، وۆركشۆپێكی زانستیی به‌ناونیشانی "كاریگه‌ریی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌" ئەنجامدا.

لە وۆرکشۆپەکەدا، کە (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عەدنان مەحمود ساڵح) ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەیبوون، لە چوار ڕەهەند و لایەنی جیاوازەوە، باس لە مەترسی و کاریگەرییەکانی مادە هۆشبەرەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە کرا.

‎لە تەوەری یەکەمدا (م.پشتیوان حه‌مید) مامۆستا لە بەشی یاسا، سیمینارێکی بەناونیشانی (ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان، چه‌مك و هه‌ڵوێستی یاسا) پێشکەشکرد. دواتر (پرۆفیسۆر.د. عیماد محه‌مه‌د) پسپۆڕ له‌ اصول الفقه‌، باسی لە هەڵوێستی ئایین لەوبارەیەوەکرد.

لە دوو تەوەری کۆتاییشدا، مه‌ترسییه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ، لەلایەن (م.ی. ئه‌ركان محه‌مه‌د) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان خرایەڕوو، هەروەها (د.سەرحەد محەمەد سەمین) ئاماژەی بە مه‌ترسییه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌سه‌ر تاک و كۆمه‌ڵگه‌ کرد.

بڕیارە لە ماوەی داهاتووشدا، تیمی زانكۆی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵییه‌كان، چەندین کار و چالاکی زانستی دیکە ئەنجامبدات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024