زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‎كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی (ته‌نده‌رى پرۆژه‌ى ‎پاککردنەوەى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانکۆی گەرمیان)

2024-12-16

‎بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى و گرێبەستەگشتیەکانی زانکۆی گەرمیان، بانگهێشتی گشتى کراوە دەکات سەبارەت بە:

‎كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی / ژماره‌ ( ١)بۆ ساڵی (2024) ته‌نده‌رى پرۆژه‌ى

‎پاککردنەوەى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانکۆمان لە کەلار و خانقین(کوڕان و کچان)

‎ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌، ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن زانكۆمان، له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆمان خه‌رج ده‌كرێت ، هه‌ركه‌س ئاره‌زووى به‌شداریكردنى هه‌یه‌ با سه‌ردانى ژمێریارى له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان بكات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر .

‎ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌(ماوه‌ى گرێبه‌ست) له‌ ڕێكه‌وتى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌ 31/12/2025 كۆتایى دێت.

‎•ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ گشتییه‌ به‌پێی رێنمایی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌ حكومییه‌كان ژماره‌( 2 )ساڵی (2016) ده‌كرێت كه‌ كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو پێشكه‌شكارانی ته‌نده‌ر .

‎•وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له‌ ڕۆژى (یەك شه‌ممه‌ 15/ 12/2024 )ەوه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ڕۆژى ( چوارشەممە ٥ / 1/2025) كاتژمێر ( 9 ) ى سه‌ر له‌ به‌یانى تا ( 12:00 )ى نیوه‌ڕۆ له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان، به‌رامبه‌ر به‌ (100.000) سه‌دهه‌زار دینار ده‌بێت كه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.

‎•دوا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى ( سێ شه‌ممه‌ 7/ 1/2025) كاتژمێر (10)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت وه‌ ڕۆژى ئاشكرا كردنى ته‌نده‌ر له‌ هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ( 11:30 )ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت وه‌ له‌ كاتى پشووى فه‌رمى دا دوا ده‌خرێت بۆ ڕۆژى دواتر.

‎•ئه‌كرێت پێش كڕینی ته‌نده‌ر خوازیار بۆ به‌شداری سه‌یری به‌ڵگه‌كانی ته‌نده‌ره‌كه‌ بكات.

‎•كۆمپانیای به‌شداربوو بۆ هه‌ر پرسیار و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه‌ ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆگه‌رمیان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى خویندکاران بكات .

‎ مه‌رجه‌كان:-

‎1. پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن . موڵه‌تى یاساییان هه‌بێت

‎2. ێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیا و به‌لێنده‌رانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكی ساڵی (2024) یان هه‌بێت.

‎3. پێویستە پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى بۆ ساڵى (2024) هەبێت.

‎4. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەى نوسراو بۆ دەستەبەرکردنى تەندەر پێشکەش بکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024