دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان بەشدارییان لە خولێکی (ToT) کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی UNDP و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بەڕێوەچوو.
خولەکە ڕۆژانی (٨-٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤) بۆ زیاتر لە (٤٠) مامۆستایانی زانکۆ لە (٢٠) زانکۆی حکومی و تایبەتدا کرابووەوە، تیمی زانکۆی گەرمیانیش پێکهاتبوون لە (پ.ی. بیابان نوری روستم) و (م.ی.چنور محمود فتاح) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار.
مەبەست لە خولەکە هاوکاریکردنی زیاتری خوێندکارانە لە بواری پەرەپێدانی کار و کارسازی و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار لە ڕێگەی داڕشتنی وانەی تایبەت بە پەرەپێدانی کار و کارسازی و ئاوێتەکردنی لەگەڵ پرۆگرامەکانی خوێندندا.