زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سێیەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتی لەبواری تەکنۆلۆجیای زانیاری بەڕێوەچوو

2024-12-12

زانکۆی گەرمیان سێیەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی لەبواری تەکنۆلۆجیای زانیاری، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ئەنجامدا.

ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.چیا محەمەد حەسەن) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و (شەهاب حاجی ئەحمەد) قایمقامی قەزای کەلار و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ڕاگری کۆلێج و مامۆستایان و خوێندکاران، دیدارەکە لەنێو کەمپی زانکۆ بەڕێوەچوو.

یەکەم و دووەم دیداری زانستیی، بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا، بەڵام لەمساڵدا یەکەمجارە لەنێو کەمپ ئەنجامدەدرێت و ژمارەیەک بەرچاو لە ستافى مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگا حکومى و تایبەتەکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان ئامادەبوون تێیدا.

لە دیدارەکەدا (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) وتەیەکی پێشکەشکرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە زانکۆی گەرمیان بۆنەیەکى زانستی گرنگ رێکدەخات، لە بوارێک کە زۆر پێویست و گرنگە لە رۆژگارى ئەمرۆدا، ئەوەش بوارى زیرەکى دەستکردە.

وتیشی: جێی شانازییە بۆ زانکۆى گەرمیان کە میوانداری چەندین شارەزاى ناودارى جیهان دەکات لەم دیدارەدا. هاوکات سوپاسی بەشداربووانی دیدارەکە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها دەستخۆشی لە لیژنەی ئامادەکار و لیژنەی زانستی سێیەمین دیدار کرد کە ماندوونەناسانە بەسەرخستنی دیدارەکەوە سەرقاڵبوون.

دیدارى ئەمساڵ بە بەشدارى نوێنەر و پسپۆڕانى ٩ وڵات و بە هەماهەنگى ٥ زانکۆى ناوخۆیی و ١١ زانکۆى نێودەوڵەتى، سازکرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024