ڕۆژی چوارشەممە (٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی (کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و لێکەوتەکانی لەسەر خوێندکاران لەڕوانگەی پەروەردەی دەروونناسی و کۆمەڵناسییەوە) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆی گەرمیانەوە ئەنجامدرا.
وۆرکشۆپەکە، لە هۆڵی شێرکۆ بێکەس/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخرا، تێیدا هەریەک لە (د.کاروان کاکەبرا) مامۆستا لە زانکۆی سۆران و (د.سەرحەد محەمەد سەمین، د.شێرزاد عەلی ئەحمەد و م.ی.بەیان حمەتاهیر) مامۆستایان لە زانکۆی گەرمیان، باسیان لە بایەخی دەرووندروستی و کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کرد لەسەر خوێندکاران.
لەو چالاکییە زانستییەدا، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون.