بە ئامادەبوونی نوێنەری زانکۆی گەرمیان، دەزگای سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی پانێڵێکیان دەربارەی هۆکار و کاریگەرییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و باری دەروونی ئالودەبووانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەنجامدا.
(م.ی.بەیان حمەتاهیر) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتیی زانکۆی گەرمیان، بەنوێنەرایەتی زانکۆ ئامادەی پانێڵەکەبوو، کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی(2024/11/28) لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەسەر توێژینەوەیەکی زانستی دەربارەی هۆکارەکان و کاریگەرییەکانی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر کرا، هەروەها مەترسى ماددە هۆشبەرەكان و چۆنێتى بنبڕكردن و چارەسەركردنى خرایەڕوو.