زانکۆی گەرمیان بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بۆڵۆنیا و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان و نێردەی ئیتاڵیا بۆ مێژوو و شوێنەوار، سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەلەپورەوە ئەنجامدەدات.
سیمپۆزیەمەکە، لە کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، لە هۆڵی زانست بەڕێوەدەچێت.