ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠٢٤ لەهۆڵی شێرکۆ بێکەس لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سیستەمی (زانکۆ) بەئامادەبوونی (پ.ی.د. محەمەد خەلیل ئیبراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئەنجامدرا.
کۆبوونەوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بەسەرپەرەشتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لەگەڵ سەرجەم سەرۆک بەشەکانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا ھەریەکە لە
(پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم) و (م.دریڤان جەلال) لێپرسراوی بۆلۆنیا پرۆسێس بە ووردی باسی سیستمەکەیان کرد و تیشکیان خستەسەر رۆڵی سەرۆک بەشەکان لە سیستمی ناوبراو، دواتریش (د.ئەڤین ھیدایەت )بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ئاماژەی بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی گرنک کرد کە پێویستە سەرجەم بەشەکان ئەنجامیبدەن بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی زانکۆمان، هەروەها ئالوگۆڕی ڕاوبۆچوون و پێشنیارەکان کرا سەبارەت بە پرۆسەی دڵنیایی جۆری، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی چەند گرفتێکی دیاریکراو لە زانکۆمان.
سیستمی ( زانکۆ) پرۆگرامێکی نوێی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کە داواکراوە لە سەرجەم زانکۆکان کاری لەسەر بکەن بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، بە ئامانجی دیجیتاڵکردنی سیستمی زانکۆکان لە ھەرێمی کوردستان.