ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٣٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٤)، شاندێکی هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیهان-سلێمانی، سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد و لەلایەن (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە کە لە (پ.د. كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و (پ.د. ئومێد رەفیق) سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، پێکهاتبوو، سەردانەکەیان بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانییان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) وەک سەرۆکی زانکۆ، ئەنجامدابوو.
لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە (پ.د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.عەدنان مەحمود) ڕاگری کۆلێجی زانست ئامادەبوون، بیروڕا له بارەی ڕەوشی خوێندنی باڵا و كارى پێكهوهیی و ههماههنگى لە نێوان هەرسێ زانکۆکانی گەرمیان و سلێمانی و جیهان_سلێمانی کرا.