زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان خەڵاتی توێژەرە سەرکەوتووەکان دەکات

2024-09-26

بەمەبەستی پاڵپشتی و  هاندانی ستافی مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان بۆ برەودان بە چالاکییە زانستیی و ئەکادیمییەکان، سەرۆکایەتی زانکۆ خەڵاتی توێژەری سەرکەوتوو دەکات.

لە نوسراوێکدا کە لەلایەن نوسینەی سەرۆکی زانکۆوە ئاراستەی سەرجەم کۆلێج و بەشەکان کراوە، پێوەرەکانی خەڵاتکردنی توێژەری سەرکەوتوو بۆ ساڵانی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:

١- ئەو (١٠) مامۆستایەی کە زۆرترین سایتەیشنیان لە گۆگڵ سکۆلەر هەیە.

٢- ئەو مامۆستایانەی کە کتێبیان نوسیوە، یان لە پسپۆڕی خۆیاندا بەشداربوونە لە نوسینی کتێب.

٣- ئەو مامۆستایانەی لە بڵاوکردنەوەی پەیپەرە نایابەکاندا بەشداربوونە.

٤- ئەو مامۆستایانەی بڕوانامەی داهێنان (براءة الاختراع) بەدەستهێناوە.

٥- ئەو مامۆستایانەی لەساڵێکی خوێندندا (٣) سێ توێژینەوەی لە پسپۆڕی مرۆڤایەتییدا لە گۆڤارە باوەڕپێکراوەکان بڵاوکردووەتەوە.

٦- ئەو مامۆستایانەی لە ساڵێکی خوێندندا (٢) دوو توێژینەوەی بڵاوکراوەیان هەبێت لە پسپۆڕی مرۆڤایەتی، یان زانستییەکاندا و لە کلاریڤەیت و خاوەنی فاکتەری کاریگەر بێت.

٧- ئەو مامۆستایانەی لە ساڵێکی خوێندندا (٣) سێ توێژینەوەی بڵاوکراوەیان هەبێت لە پسپۆڕی مرۆڤایەتی، یان زانستییەکاندا و لە سکۆپەس و گۆگڵ سکۆلەر تۆمار کرابێت.

هەر مامۆستا و توێژەرێکی زانکۆمان کە مەرج و پێوەرەکان دەیگرێتەوە، دەتوانێت لەڕێگەی ئەو فۆرمە ئەلیکترۆنیەی خوارەوە، زانیارییە داواکراوەکان پڕبکاتەوە.

کلیک بکە

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024