بەهۆی تەواوبوونی چاکسازی و ئامادەکارییەکان لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان لە پێش وادەی خۆی، زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا دەسپێکردنی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن پێشبخات.
ڕێکەوتی (١١ /٩ / ٢٠٢٤)، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانەوە لینکی ئەلیکترۆنیی وەرگرتنی ژوور لە بەشە ناوخۆییەکان کارا دەبێت و خوێندکاران دەتوانن لەگەڵ هاوەڵەکانیان مامەڵەکە جێبەجێ بکەن.
دوابەدوای ئەوەش، لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٧ /٩ / ٢٠٢٤) یەکەم ڕۆژی دەسپێکردنی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) دەبێت لە زانکۆی گەرمیاندا.
بەوبۆنەیەوە، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان؛ پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکات و هیوای ساڵێکی پڕ لە چالاکی و بەرهەمی زانستی بۆ هەمووان دەخوازێت.