زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بە بەشداری چەندین دەزگای چاپ پێشەنگایەکی کتێب کرایەوە

2025-01-05

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەى ناوەندی زانکۆی گەرمیان، لە دەستپێکی ساڵی (٢٠٢٥)ی زاینییدا، پێشەنگایەکی کتێبی بۆ خوێنەران کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (٥ى کانونی دووەمی ٢٠٢٥)، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پرۆفیسۆر د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و (م.ئاسۆ نەریمان) بەڕێوەبەری کتێبخانەى ناوەندی زانکۆی گەرمیان، پێشەنگایەکی کتێب لە کۆلێجی پەروەردە کرایەوە.

هەریەکە لە دەزگاکانی (فام، یادگار، ئەدیبان، تەفیسر) بە داشکاندنی (٣٠%) لە نرخی کتێبەکان، بەشدارن لە پێشەنگاکەدا و لە کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر (٨)ى ئێوارە، بۆ ماوەى نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024