بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٥ـی زایینیەوە، پیرۆزبایی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان بەگشتی و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان بە تایبەتی دەکەم .
بەهیوام ساڵی تازە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی لەهەرێمی کوردستان و ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ هەموو لایەک.
ساڵی نوێ, دەرفەتی تازە بۆ گەشەکردن و فێربوون و داهێنان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، دڵنیام بە هاوکاری و پاڵپشتی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕیی زانکۆی گەرمیان، ژینگەیەکی باشتر و ئایندەیەکی گەشتر بۆ زانکۆکەمان فەراهەم دەکەین و هەوڵی زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانست و زانیاری و توانای داهێنەرانەی خوێندکاران و مامۆستایانمان دەدەین.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای گەورە کوردستانیان بپارێزێت.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاراس فەریق زەینەڵ
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان