ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان دەکەینەوە، لە ڕێکەوتی (١١ / ٩ / ٢٠٢٤ )لینکی ئەلیکترۆنی بۆ پڕکردنەوەی ژوورەکان دادەنرێت و کارا دەکرێت، پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژدا ناوی هاوڕێیانی ھاوژورتان ئامادە بکەن بۆ وەرگرتنی ژوور و ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن.
1. پێویستە تەنها یەک خوێندکار لە ڕێگەی لینکەکەوە داواکاری وەرگرتنی ژوور بۆ خۆی و دوو هاوەڵی دیکەی کە ئەیانەوێ لەیەک ژووردا بن پێشکەش بکات.
2. خوێندکاری داواکاری فۆرم پێویستە ناوی سیانی خۆی و دوو هاوەڵەکەی،لەگەڵ وێنەی باجی بەشەناوخۆیی یان کارتی نیشتمانی خۆی و دوو هاوەڵەکە لەو شوێنانەی لە فۆرمەکە دیاریکراوە هاوپێچ بکات.
3. یەک خوێندکار ناتوانێ بەتەنها ژوور بۆخۆی و کەسێکی تر داوا بکات، بەڵکو دەبێت بۆ خۆی و دوو هاوەڵی دیکەی داوا بکات، بەپێچەوانەوە فۆرمەکە ڕێگەی نادات. بۆیە پێویستە پێش پڕکردنەوەی فۆرمەکە، خوێندکاری داواکار وێنەی باج و ناوی سیانی دوو خوێندکارەکەی هاوەڵی لابێت.
4. خوێندکاری داواکار دوای پڕکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان، ژورێک بۆ خۆی و دوو هاوەڵەکەی دیاریدەکات و بەم شێوەیە ئەو ژوورە لە سیستەمەکەدا نامێنێت.
5. پێویستە خوێندکار تەنها لەیەک ژووردا ناوی تۆمار بکرێت، بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی ژوور، بۆیە پێویستە خوێندکار ئاگاداربێت و ڕێگەنەدا کەس بەبێ پرس ژووری بۆ داوا بکات.
6. ئیدارەی بەشەناوخۆیی مافی گۆڕانکاری و پێداچوونەوەی بە فۆرمەکان هەیە و لەکاتی پێویست دا دەتوانێت گۆڕانکاری لە ژمارە و ناوی خوێندکارانی ژوورەکاندا بکات.
7. پێویستە ئەو سێ خوێندکارەی ناویان لە یەک ژووردا تۆمارکردوە لە ڕۆژی گەڕانەوە بۆ بەشەناوخۆیی وێنەی باجی بەشەناوخۆیی هەر سێکیان یان کارتی نیشتمانی کۆپی بکەنە سەر یەک وەرەقەی (A4 )و یەک خوێندکارییان بیهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەڕاستی و دروستی ناوەکانیان.
8. لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بە هەڵە، یان پێشکەشکردنی داواکاری بۆ چەند جارێک، ئیدارەی بەشەناوخۆیی بەبێ گەڕانەوە بۆ خوێندکار بەشەناوخۆیی دابەش دەکات.
9. ئەگەر دەرکەوت هەر خوێندکارێک بەمەبەست زانیاری هەڵەی پێشکەشکردووە بەمەبەستی فریودان، ئەوە بەهەموو شێوەیەک بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی ژوور.
تێبینی : لەکاتی کارابوونی لینکەکە ھەر لێرەوە بڵاوی دەکەینەوە بۆ ئاگاداریتان.