لە پێناو دەستەبەرکردنى ژينگەيەكى تەندروست و سەلامەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و ھەوڵدان بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى نەخوازراو لە تاقیگە و کاتی کارکردن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ وۆرکشۆپێکی زانستی لە ژێر ناونیشان (تەندروستی و سەلامەتی تاقیگە)ئەنجامدەدات.
شوێن: کۆلێجی زانست نهۆمی یەکەم هۆڵی زانست.
ڕێکەوت: ٦ / ١٠ / ٢٠٢٤
کات: ٩:٠٠ـی سەرلەبەیانی
تێبینی: پێویستە ئەو مامۆستایانەی وانەی پراکتیکی دەڵێنەوە لە تاقیگەکاندا لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە مەبەستی بەشداربوون لە چالاکییەکە.