ڕۆژی سێشەممە (٢٠٢٤/٨/٢٠) کاتژمێر (٩)ـی سەر لە بەیانی وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی: "بنیاتنانی پەروەردەی کارسازی" لە هۆڵی کۆلێجی زانست (نھۆمی ٢) ئەنجامدەدرێت.
وۆرکشۆپەکە لە لایەن ژمارەیەک ڕاھێنەری بواری کارسازی لە زانکۆمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و سەنتەری کارسازی زانکۆی (MIT) ئەنجامدەدرێت.
ئامانجەکانی وۆرکشۆپەکە:
ئاشناکردنی بەشداربووانە بە کارەکانی سەنتەری کارسازی زانکۆی گەرمیان و ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا گیراونەتە بەر.
ئاشناکردنی بەشداربووان بە ڕەشنووسی پرۆگرامەکانی سەنتەری کارسازی و بەدەستهێنی فیدباک
قسەکەرانی وۆرکشۆپ بریتین لە:
١) د. عومەر مەحمود امین
٢) م. بیابان نوری ڕۆستەم
٣) م.ی. ھەردی ئەحمەد کریم
٤) م.ی. چنور مەحمود فتاح
٥) م.ی. دریڤان جەلال عبداللە
ئامادەبوون بۆ:
١) ستاف و مامۆستایانی زانکۆمان
٢) خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆمان
٣) کارساز و خوازیارانی بواری کارسازی