ئاگادارییەک لە ( زانکۆی گەرمیان )ەوە
بابەت / بە كرێدان
زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە كە زانكـۆكەمان هـەڵـدەسێت بـە بـەكرێدانی کافتریای بەشەناخۆییەکانی کوڕان و کچان لە کەمپی زانکۆ /بەردەسور لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە،لیستی زیادكردنەكە كراوە دەبێت بۆماوەی (30) ڕۆژ لە ڕۆژی دوای ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەكان دەستپێدەكات و رۆژی دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە كاتژمێر (١٠:٣٠) پێش نیوەرۆ لە كەمپی زانكۆ لە بەردەسور/كۆلێجی پەروەردە/كەلار زیادكردنەكە ئەنجام دەدرێت جـا هـەر كـەس ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراو ئامادەبێـت بـۆ زانــیاری زیاتر سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان /بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان كە بەبێ بەرامبەرە .
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی (٧٠٠،٠٠٠) حەوت سەد هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2. كرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت .
٤.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.