زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆ کۆلێجەکانی خانەقینی بەسەرکردەوە

2024-08-27

‎ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤، (پڕۆفیسۆر دكتۆر ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، بەیاوەری (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د.عەدنان مەحمود ساڵح) ڕاگری کۆلێجی زانست، سەردانی كۆلێجەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری و کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە قەزای خانەقین کرد.

‎لە سەردانەكەیدا، هۆڵ و تاقیگە و یەکە کارگێڕی و بەشە جیاجیاکانی هەر سێ کۆلێجەکەی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرەکاندا گوێبیستی داواکاری و  پێداویستییەکانیان بوو، سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی و ئامادەیی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆلێجەکانی خانەقین و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەربڕی.

‎لە کۆبوونەوەیەکیشدا کە لە هۆڵی ئەنجومەنی کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) و شاندی یاوەری، لەگەڵ ڕاگری هەریەک لە کۆلێجەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری و کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و پێداویستیی کۆلێجەکان کرا، سەرۆکی زانکۆ پشتیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی بۆ هەر کارێک کە لە خزمەت باشترکردن و بەرەوپێشبردنی لایەنی زانستی و کارگێڕیی کۆلێجەکان بێت دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی کۆلێجەکانی شاری خانەقین وەک بەشێکی دانەبڕاوی کوردستان درێخی ناکەین.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024