زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە ,كە هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی كولێجی پەروەردە لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بەشێوەی کراوە بۆ ماوەی (30)ڕۆژ لە ڕێکەوتی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە لە ڕۆژنامەكان دەستپێدەكات . وە لە كاتژمێری (١٠:٣٠) ی بەیانی رۆژی دوای تەواوبوونی ئەو ماوەی ،زیادكردنەكە لە بینای كۆلێجی پەروەردە لە كەمپی زانكۆمان لە بەردەسور ئەنجام ئەدرێت ، جـا هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراودا ئامادەبێـت ، بـۆ وەرگرتنی زانــیاری زیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی کاروباری یاسایی بکات لە سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان ، پێدانی مەرج و ڕێنماییەكانیش بەبێ بەرامبەرە .
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی(٨٥٠،٠٠٠) هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکڕێدان لە کرێچی وەردەگیرێت .
3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.