(سەرکەوت توفیق صدیق )فەرمانبەر لە سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان کتێبێکی لە بواری مێژوودا بەزمانی ئینگلیزی لە لایەن دەزگا و چاپەمەنی (Generis) لە ئەوروپا بڵاوکردەوە.
كتێبەکە بەناونیشانی؛(تێروانیینەکانی مارتن لۆسەر بۆ شارستانیەتی ئیسلام و ڕەنگدانەوەی لەسەر چاکسازیی ئاینی لە ئەوروپا).
ئەم کتێبە تیشکی خستۆتەسەر هەموو تێڕوانینەکانی مارتن لۆسەر بەرامبەر ئاینی ئیسلام، هاوکات دیدوبۆچونەکانی لۆسەری شیکردۆتەوە و کاریگەری لۆسەری لەسەر گۆڕانکارییەکانی مێژووی ئەوروپا بە گشتی و چاکسازیی ئاینی بەتایبەتی خستۆتە ڕوو.
سەرکەوت توفیق صدیق ،لە زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە مالیزیا، بڕوانامەی ماستەری لە بواری مێژوو بە دەستیھێناوە ، لە ئێستادا فەرمانبەرە لە سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان .