زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‏‎هەلی خوێندنی ماستەر لە سەرکردایەتی: ئیتیک و سیاسەت ڕادەگەیەندرێت

2024-09-03

‎زانكۆی ئاتێن بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سلێمانی‌و زانكۆی كوردستان – هەولێر، دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕی سەركردایەتی: ئیتیک ‌و سیاسەت بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٤ –  ٢٠٢٥ )ڕادەگەیەنێت.

‎ئامانج لەم پڕۆگرامە، گەشەدانە بەو توانا‌و كۆزانینانەی، كە لە جیهانی هاوچەرخدا بۆ دانانی كاریگەریەكی شیاو و مانادار لە سەر ڕووداوەكان پێویستن.

‎ئەم پڕۆگرامە بە فەراهەمكردنی كۆزانینی تیۆری‌و توانستی پراكتیكی، پسپۆڕیەكی باڵای بێوێنە لە بواری سەركردایەتی بەو تاكانە، كە خوازیاری ئامادەییەكی باشن لە هەموو بوارەكانی سەركردایەتی‌و كارگێڕی، لە كەرتی تایبەت یان گشتی، لە سیاسەت، یان لە بازرگانیدا دەبەخشێت.

‎جێی باسە، ماوەی خوێندنەكە( ١٨ )مانگە،( ٧٥%)ی لە كەمپەس‌و( ٢٥%)ی لە ڕێگای ئۆنلاینەوە دەبێت. خۆتۆماركردن لە پڕۆگرامی ماستەری “سەركردایەتی: ئیتیک‌ و سیاسەت” مافی پێدانی ڤیزەی جۆری (D) – كاتێگۆری (H1) بۆ ماوەی( ١٢ )مانگ لە یۆنان بەفێرخواز دەبەخشێت.

کۆتا دەرفەت بۆ پێشکەشکردن

٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤

‎سایتی فەرمی پڕۆگرامەكە:

کلیک بکە

‎ئیمەیڵ:

کلیک بکە

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024