زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

وەرکشۆپی بنیاتنانی پەروەردەی کارسازی لەزانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو

2024-08-20

ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی (٢٠ـی ئابی ٢٠٢٤) وەرکشۆپێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی: "بنیاتنانی پەروەردەی کارسازی" لە هۆڵی چالاکی کۆلێجی زانست ئەنجامدرا.

وەرکشۆپەکە بەئامادەبوونی(پ.ی.د. محمد ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و (پ.ی.د. عدنان محمود) ڕاگری کۆلێجی زانست و (پ.ی.د. کۆمار نعمت) ڕاگری کۆلێجی پەروردەی بنەڕەت و ژمارەیەکی بەرچاو لەسەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

وەرکشۆپە بەئامانجی ئاشناکردنی ئامادەبووان بوو بەکارەکانی سەنتەری کارسازی زانکۆی گەرمیان و ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا ئەنجامدراوە و ئاشناکردنی بەشداربووان بە ڕەشنووسی پرۆگرامەکانی سەنتەری کارسازی و وەرگرتنی فیدباکی بەشداربووان لەسەر سەنتەرەکە.

وەرکشۆپە لەلایەن پێنج مامۆستای ڕاهێنراو  (د. عمر محمود امین، م، دریڤان جلال عبدالله، م. بیابان نوری ڕۆستم، م. چنور مەحمود فتاح و م. هەردی احمد کریم) کە ڕاھێنەری بواری کارسازین لە زانکۆی گەرمیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و سەنتەری کارسازی زانکۆی (MIT) پێشکەشکرا.

جێگای ئاماژەییە، دامەزراندنی سەنتەری کارسازی زانکۆی گەرمیان، پرۆژەیەکە زانکۆی گەرمیان لەگەڵ ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە سەرپەشتی سەنتەری کارسازی زانکۆی (MIT) ئەمریکی بەدەستی هێناوە. ئەم پرۆژەیە ماوەی ساڵ و نیوێک دەخایەنێت لەگەڵ هاوبەشەکان لەزانکۆی (MIT) و تاوەکو ئێستا نیوەی کارەکانی پرۆژەکە ئەنجام دراوە.

لەکۆتایی وەرکشۆپەکەدا لەپاش گفتوگۆکردن،  فیدباکی مامۆستایان وەرگیرا بەمەبەستی بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆژەکە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024