ڕۆژی دوو شەممە ڕێكه‌وتی (19/ 8 / 2024) ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌رمیان یازدەیەمین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) لە هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتی (پ.د. ئاراس فریق زینل) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ زۆرینەی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانکۆ بەڕێوەچوو، كه تیایدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی زانستی و کارگێڕی و دارایی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن كران، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر بڕگه‌كه‌كان بڕیار و پێشنیازی پێویستیان لەبارەوە درا, لەوانە:-
١- گواستنەوەی هەردوو بینای سەرۆکایەتی یەک و دووی زانکۆمان بۆ کەمپی بەردەسوور.
٢- بینای سەرۆکایەتی یەکی زانکۆ, بکرێتە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری بۆ کۆلێجی پزیشکی.
٣- بینای سەرۆکایەتی دووی زانکۆ, بکرێتە مۆنۆمێنت بۆ ئەنفال و جینۆساید.