(هێڤی فائز) دەرچووی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێجی زانست، بەشداریکرد لە پرۆگرامی (Seeds for the Future)ی کۆمپانیای هواوی، کە تایبەتە بە پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکان ، کە ئەم ساڵ لە وڵاتی (ئۆزپاکستان) بەڕێوەچوو.
پرۆگرامی (Seeds for the Future) یەکێکە لە پرۆگرامەکانی کۆمپانیای هواوی، کە تایبەتە بە فێرخوازانی ئەکادیمیاکانی هواوی لە زانکۆکانی جیهاندا، ساڵانە کۆمەڵێک فێرخواز وەردەگرێت لە زانکۆ جیاوازەکانی جیهاندا بەپێی کۆمەڵێک پێوەر. دواتر بەپێی پلانی پرۆگرامەکە خوێندکاران هەر ساڵە و لە وڵاتێکدا لێهاتوویی و کارامەیی خۆیان لە پرۆژەیەکدا پیشان دەدەن.
لە سەرەتادا، ڕاهێنان بە فێرخوازان دەکرێت لەسەر پەرەپێدان بە بیرۆکەی پرۆژەکانیان. لە کۆتاییدا، خوێندکاران پرۆژەکانیان پێشکەش دەکەن و دواتر لە نێوانیاندا دوو گرووپ هەڵدەبژێردرێن و دەگەنە قۆناغی داهاتووی پرۆگرامەکە ، بۆ ئەمساڵ پێشبڕکێکە لە وڵاتی ئۆزپاکستان لە (IT Park) بەڕێوەچوو.
لەم پرۆگرامەدا، خوێندکاران فێردەکرێن کە چۆن بتوانن پەرە بە تواناکانیان بدەن و پێکەوە بە شێوەی گروپ ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. لەم پرۆگرامەدا، فێرخوازان ئاڵوگۆری کلتوری یەکتری دەکەن و ئاشنادەبن بە شوێنە ئەکادیمیی و کلتورییەکانی وڵاتی میواندار. فێرخوازان لە ماوەی گەشتەکەی ئەمساڵیاندا، سەردانی (Inha University) و هەندێک شوێنێ دێرینی وڵاتی ئۆزپاکستانیان کرد. پرۆگرامەکە لە ڕۆژی (٢٠٢٤/٨/١٠) دەستی پێکرد و لە (٢٠٢٤/٨/١٨) کۆتایی دێت.
مەبەست لە ئەنجامدانی پرۆگرامەکە
مەبەست لە دابینکردنی ئەم پرۆگرامە بۆ ئەوەیە پەرە بە توانای خوێندکاران بدرێت و فێرخوازی کارامە له بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکاندا (ICT) بهرههمبهێنرێت. خوێندکاری سەرکەوتوو هەلی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت لە کۆمپانیای هواوی وەکو کارمەند دابمەزرێت.
ئەم پرۆگرامە ساڵانە (١٠) خوێندکار لە زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت، کە دەبن بە (٢) تیمەوە، فێرخوازانی هەر تیمێک پێکەوە کار لەسەر بیرۆکەیەک دەکەن و پەرەی پێدەدەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەیەک دەدەن.
(هێڤی) یەکێکە لە خوێندکارە چالاکەکانی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان ، کە لە ماوەی پێشوودا بەشداری کۆرسەکان و پرۆگرامەکانی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان کردووە.
(هێڤی) لە ڕێگەی چاوپێکەوتنەوە کە لیژنەیەک لە کۆمپانیای هواوی لەگەڵ خوێندکارانی چالاکی ئەکادیمیاکان ساڵانە ئەنجامی دەدات هەڵبژێردرا.
فێرخوازی ناوبراو توانی بڕوانامەی بەشداریکردن لە پرۆگرامەکە بەدەست بهێنێت و لە هەمان کاتدا دەستنیشانکرا وەکو یەکێک لە چالاکترین خوێندکارانی نێو گروپەکانی پرۆگرامەکە. هەروەها توانی ببێت بە سەرکردە (لیدەر)ی یەکێک لە دوو گروپەکەی وڵاتی عێراق.
تێبینی// زانکۆکانی کوردستان لە چوارچێوەی زانکۆکانی عێراق و بە ناوی وڵاتی عێراقەوە بەشداردەبن.