دكتۆر هیوا رشید مامۆستا لە بەشی یاسا لەزانکۆی گەرمیان، کتێبێکی بەناونیشانی: ( ڕێبەری ژینگەپارێزان: یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان لە هەرێمی کوردستان- عێراق) بڵاوکردەوە، لەم کتێبەدا زۆربەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە.
ئەم کتێبە هاوکاردەبێت بۆ توێژەران و ژینگەپارێزان و دەزگا حکومیەکان بۆ زانین و ئاگاداربوون لە یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان.
شایەنی باسە، مامۆستای ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا حەوت کتێبی یاسای بە زمانی کوردی و عەرەبی چاپ و بڵاو کردۆتەوە، کە دوو لە کتێبەکان چاپی دووەمن، ناونیشانی کتێبەکان بەم شێوەیەن:
١. دور السلطة الٳداریة في حمایة البیئة، چاپی دووەم، چاپخانەی دار مصر، ولاتی مصر. ۲۰۲۳
۲. الفصل بین السلطات: جدوی تطبیق نظام الرئاسي والبرلماني في الحكم، چاپی دووەم، چاپخانەی دار مصر، مصر، ۲۰۲۳.
۳. سلطات الرئیس في نظام الدستوري الٲمریكي، چاپی یەکەم، چاپخانەی دروب المعرفة للنشر والتوزیع، مصر، ۲۰۲۳.
٤. ماف و ئازدیەکان، چاپی یەکەم، کتێبخانەی تەبایی، هەولێر ، ٢٠٢٣.
٥. پاراستنی یاسایی سەرچاوە ئاوییەکان: ڕووباری سیروان بە نموونە، چاپی یەکەم، کتێبخانەی تەبایی، ٢٠٢٣.
٦. ڕۆڵی یاسا لە پاراستنی ژینگە لە مەترسیەکانی پڕۆژە نەوتیەکان، بە هاوبەشی لە گەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر سەنگەر داود لە بەشی یاسا، زانکۆی صلاحە دین، چاپی یەکەم، کتێبخانەی تەبایی، هەولێر، ٢٠٢٣.
٧. ڕێبەری ژینگە پارێزان: یاسا و ڕێنماییە ژینگەیەکان لە هەرێمی کوردستان- عێراق، چاپی یەکەم، کتێبخانەی تەبایی، هەولێر، ٢٠٢٤.