زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سیمینارێک دەربارەى پەیکەرى رێکخستنى پەسەندکراوى نوێی زانکۆمان پێشکەشکرا

2024-08-12

ئەمرۆ دووشەممە ١٢ى ئابى ٢٠٢٤ لە سەرۆکایەتى زانکۆ بە ئامادەبوونى (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکى زانکۆ و (پ.د.عزالدین جمعە دەرویش)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و (پ.ی.د. محەمەد ابراھیم خەلیل)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  و زۆربەى ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ سیمیناریک دەربارەى پەیکەرى رێکخستنى پەسەندکراوى زانکۆمان پێشکەشکرا.

لە سیمینارەکەدا ھەریەکە لە سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی تیشکیان خستە سەر میکانیزمەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پەیکەری ڕێکخستنی نوێی زانکۆ و دواتر سیمینارێک لەلایەن (م. محمد یوسف شکور) بەڕێوەبەرى سەنتەرى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئەندامى لیژنەى پەیکەرى رێکخستنى زانکۆ پێشکەشکرا. لە سیمینارەکەدا پێکهاتەى کارگێڕى سەرۆکایەتى زانکۆ و ڕاگرایەتى کۆلێجەکان و ڕاگرایەتى سەنتەرى توێژینەوە خرایە ڕوو.

جێگەی ئاماژەییە سەرۆکایەتى زانکۆ بەپێی پەیکەرى کارگێڕى نوێی زانکۆ پێکدێت لە ١٣ بەڕێوەبەرایەتى و ١٣ بەش و ٣٤ هۆبە کە سەر بە سەرۆکى زانکۆ و هەر سێ یاریدەدەرین. لە پەیکەرى نوێدا سەنتەرى توێژینەوە و پەرەپێدان هەشت بەش لەخۆ دەگرێت. پەیکەرى کارگێڕى پەسەندکراوى حەوت کۆلێجى زانکۆمان پێکدێت لە شەش هۆبە لەهەر کۆلێجێک هەیە. لە پەیکەرەکەشدا هەردوو بەشى یاسا و ئەندازیارى شارستانى وەکو دوو بەشى زانستى سەربەخۆ هاتوون.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024