زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خولێکی پێشکەوتووى بوارى وێب دیزاین لە زانکۆی گەرمیان کۆتاییھات

2024-08-01

  ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ى ئابى ٢٠٢٤ یەکەمین خوولى هاوینەى بوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارى کە خوولێکى پێشکەوتووى بوارى وێب دیزاین بوو کۆتاییهات.

لە بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى و بە ئامادەبوونى (پ.د. فەرهاد قادر) سەرۆکى زانکۆ و (پ.د. عزالدین جمعە درویش) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی  و (پ.ى.د. محمد ابراهیم خلیل) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و (م. محمد یوسف شکور) بەڕێوەبەرى سەنتەرى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى بڕوانامە بەسەر بەشداربووانى خوولەکە دابەش کرا.

بەشداربووانى خوولەکە سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆیان کرد لە پاى ئەو زانست و زانیارییانەى لە خوولەکە پێشکەشیان کراوە و هیوایان خواست زانکۆ بەردەوام بێت لە لەکردنەوەى ئەم جۆرە خوولانە لە داھاتوودا.

جێگەی ئاماژەییە خولەکە تایبەت بوو بە بواری وێب دیزاین و لەلایەن سەنتەرى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارى بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى ڕێکخرا بوو ،کە لەچوارچێوەى زنجیرە خوولێکى هاوینەى بوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارییە لە زانکۆمان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025